چوار كەسی كوشت و دواییش خۆی كوشت

ئەو کەسەی لە نیویۆرک تەقەی لە خەڵک کرد ناسراوەتەوە

+964

ئەرسەلان عەبدوڵا

لە ناوچەی مانهاتن لە نیویۆرك لە ئەمریكا، كەسێك بە چەك تەقەی لە خەڵك كرد و چوار كەسی كوشت، دواتر خۆیشی كوشت.

رووداوەكە لە ئەمریكا “ئەم بەرەبانییە بە كاتی كوردستان” روویدا و بەرپرسێكی ئەمنی لە نیویۆرك بە تۆڕی سی ئێن ئێنی راگەیاندووە، چەكدارەكە لە ناو باڵەخانەیەكی بازرگانی تەقەی لە هاوڵاتیان كردووە و یەكێك لەوانەشی كوژراوە ئەفسەرێكی پۆلیس بووە.

تۆڕی ئەسیۆشێتد پرێس بڵاویكردەوە، تەقەكەرەكە ناسراوەتەوە، كە ناوی شەین تامۆرایە و خەڵكی نیڤادایە، دەركەوتووە مۆڵەتی چەكهەڵگرتنی شاراوەشی هەبووە، كە لە لاس ڤێگاس بۆی دەركراوە.

هاوكات جێسیکا تیش، خانمە ئەفسەری پۆلیسی شاری نیویۆرک بە میدیاكانی رایگەیاند، ئەو کەسەی لە مۆڵێکی مانهاتن تەقەی کردووە ناوی شەین تامۆرایە، تەمەن 27 ساڵە و خەڵکی شاری لاس ڤێگاسە و تووشی نەخۆشی دەروونی بووە.

وتیشێ، تامۆا لە هۆڵی پێشوازی بیناکە دەستی بە تەقەکردن کردووە، دواتر بە بەرزکەرەوە بەرەو نهۆمی 33 رۆیشتووە و لەوێ بەردەوام بووە لە تەقەکردن، دواتر کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

لە رووداوێکی تەقەکردندا لە کەنەدا 12 کەس برینداربوون

لە رووداوێکی تەقەکردندا لە کەنەدا 12 کەس برینداربوون