هەفتەیەکە لەو ئاستەدایە

نرخی نەوت لەبن 70 دۆلارە

964+

شۆڕش قادری

زیاتر لە هەفتەیەکە نرخی نەوت لە خوار 70 دۆلارەوە هەڵبەز و دابەز دەکات و ئەمڕۆش هەر بەرمیلێکی بە زیاتر لە 69 دۆلار دیاری کراوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 29.7.2025 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 69 دۆلار و 96 سەنت دیاری کراوە و بەراورد بە دوێنێ ئێوارە نرخەکەی 0.11٪ دابەزیوە.

هاوکات یەک بەرمیل نەوتی تەکساسـیش بە 66 دۆلار و 62 مامەڵەی پێودەکرێت و نرخەکەی 0.13٪ دابەزیوە.

دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بە بارودۆخی ناساقامیگری بەشێكی وڵاتانی بەرهەمهێنەر و هەروەها كڕیارانیشەوە هەیە، بە تایبەتی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و چین.

نرخى نەوت لەسەروو 68 دۆلارە

نرخى نەوت لەسەروو 68 دۆلارە

هەرێمی کوردستان دەتوانێ 300 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم به...

هەرێمی کوردستان دەتوانێ 300 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم بهێنێ