دیمه‌نى كاتى ناڕه‌زایی هاوڵاتیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى شاره‌وانى ... وێنه: سێبیران نیوز
"له‌دوێنێ شه‌وه‌وه نه‌وه‌ستاوین"
شاره‌وانى سێبیران به تانكه‌ر ئاو بۆ هاوڵاتیان دابین ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كۆمه‌ڵگاى سێبیرانى سه‌ر به پارێزگاى هه‌ولێر كه به‌سه‌دان خێزانى لێده‌ژیت ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه بێ ئاوه، هۆكاره‌كه‌ى وه‌ك باس ده‌كرێت كه‌مى كاره‌بایه، شاره‌وانییش به تانكه‌ر ئاو بۆ گه‌ڕه‌كه‌كان دابه‌ش ده‌كات.
به‌شێكى هاوڵاتیانى ئه‌م كۆمه‌ڵگایه ناڕه‌زاییان ده‌ربڕى چوونه به‌رده‌م شاره‌وانى، ئه‌وانیش به‌ڵێنی دابینكردنى ئاویان پێدان.
رێبین عەونی، سەرۆکی شارەوانی سێبیران به 964ـى وت، له دوێنێ شه‌وه‌وه یه‌ك چركه‌ش نه‌وه‌ستاون و به تانكه‌ر ئاویان بۆ هاوڵاتیانى گه‌ڕه‌كه‌كان دابین كردووه.
وتیشی “ئه‌مڕۆش به‌رده‌وام ئاومان بۆ دابه‌شكردوون و لانیكه‌م له دوێنێوه 100 تانكه‌ر ئاومان دابه‌ش كردووه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، به‌هۆى بوونى كێشه له كاره‌با نه‌تواندراوه بیره‌كانى ئاو كاریان پێبكرێت، به‌ڵام ئه‌مڕۆ له‌دواى كاتژمێر 6:00ـى ئێواره كاره‌با هاتووه‌ته‌وه و كار به بیره‌كان ده‌كرێت.