لە هەولێر

 زیاتر لە 14 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری سووتێندرا

964+

دەشتى عارف- هەولێر

بە سەرپەرشتی دادوەر و بە ئامادەبوونی لێژنەیەکی هاوبەش لە ئاسایش، گومرگ و پزیشکان، بڕی 14 کیلۆ و 210 گرام ماددەی هۆشبەرى جۆراوجۆر، لە شاری هەولێر سوتێندران.

نەقیب ئەرکان عومەر، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەشی ماددە هۆشبەرەکان، بە 964ـی راگەیاند، “ئەو ماددانەی سوتێندران تایبەت بوون بە 108 کەیسی یەکلاییکراوەی سەربازی، کە مێژووەکەیان لە ساڵی 2020ـەوە تاوەکو مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ دەگرێتەوە.”

روونیشیکردەوە کە پرۆسەی لەناوبردنەکە بە شێوەیەکی زانستی و لە ژێر سەرپەرشتی لیژنەیەکدا بەڕێوەچوو کە دادوەرێک سەرپەرشتى دەکرد.

“ماددەکان لە دەرەوەی شار و بە شێوەیەکی زانستی لەناودەبرێن بۆ ئەوەی هیچ زیانێکی ژینگەیی و تەندروستی نەبێت”، ئەرکان عومەر واى وت.

روونیشى کردەوە کە بەپێی یاسا، پێش لەناوبردنی هەر بڕە ماددەیەکی هۆشبەر، دەبێت کەیسەکان لە دادگا یەکلایی بکرێنەوە و دواتر دادوەر فەرمانی لەناوبردنی ماددە دەستبەسەرداگیراوەکان دەدات.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

بازرگانێکى گەورەى مادەى هۆشبەر دەستگیر کرا

بازرگانێکى گەورەى مادەى هۆشبەر دەستگیر کرا