یەکێک لە یاریگاکان لەکاتی نۆژەنکردنەوە. فۆتۆ: ئیدارەی سۆران
دووانیان سەرلەنوێ دروستدەکرێنەوە
لە ئیدارەی سۆران 17 یاریگا نۆژەندەکرێنەوە
964+
ژووری هەواڵ
لەکۆی 25 یاریگا لە سنووری ئیدارەی سۆران، 17 یاریگای وەرزشی، کە زۆربەیان لە سنووری قەزای چۆمانن، نۆژەندەکرێنەوە و پێداویستییەکانیان بۆ دابیندەکرێت.
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رایگەیاند، نۆژەنکردنەوەی یاریگاکان دەستکەوتێکی گرنگە بۆ گەنجان و بەهێزکردنی ژێرخانی وەرزشی، دووان لە یاریگاکانیش سەرلەنوێ دروستدەکرێنەوە.
ئەو یاریگایانەی کە سەرلەنوێ دروست دەکرێن بریتین لە یاریگای بەرزێوە لە قەزای رواندز و یاریگای جۆنەرە لە قەزای خەلیفان.
ئەو یاریگایانەش کە نۆژەن دەکرێنەوە ئەمانەن:
– ناوەندی قەزای سۆران: یاریگاکانی (سەروچاوە، ناوەندی وەرزش و لاوانی سۆران).
– قەزای رواندز : یاریگاکانی (ناوەندی وەرزش و لاوانی ڕواندز، پیرسوان، ئاکۆیان،دەرگەلە).
– قەزای خەلیفان: یاریگاکانی (ناوەندی لاوانی خەلیفان، کەلەکین، سرێشمە).
– قەزای چۆمان : یاریگاکانی (ناوەندی قەزای چۆمان، سمیلان، قەسرێ، گەلالە، حاجی ئۆمەران).
– قەزای سیدەکان (یاریگای ناوەندی وەرزش و لاوانی سیدەکان).