گردبوونەوە و داوای کارەبا و خزمەتگوزاری دەکەن

دانیشتووانی قوشتەپە: “ئاومان نییە دەستنوێژی پێبشوێن”

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

دانیشتووانی چەند گوندێکی قوشتەپە بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزارییەوە لەسەر رێگەی سەرەکيی هەولێر – کەرکوک گردبوونەوە و بۆ ماوەیەک رێگەکەیان داخست، یەکێک لە هاوڵاتییەکانیش دەڵێت، “ئاومان نییە دەستنوێژی پێبشوێن”.

هاوڵاتیان لەسەر شەقامی هەولێر – کەرکوک لە نزیک گوندی دۆڵە بەکرە کە چەند کاتژمێرێکە رێگەکەیان گرتووە قسەیان بۆ پەیامنێری 964 کرد و یەکێکیان وتی، نە ئاو و نە کارەبامان نییە، لەگەڵ خزم و کەسەکانم دوو سێ ماڵ کۆبووینەتەوە و چووینەتە ماڵێک کە بە تاقەی شەمسی کارەبا پێدەکەن.

وتیشی، ماوەی سێ مانگە رۆژانە سێ کاتژمێر کارەبامان پێدەدەن، تەنیا داواکاریمان ئەوەیە کارەباکەمان بدەنەوە، چونکە ئەگەر کارەبا بێتەوە کێشەی ئاویشمان نامێنێت.

پێداچوونەوە: ژێوار خدەر

دانیشتووانی خەبات رێگای هەولێر – موسڵیان داخست

دانیشتووانی خەبات رێگای هەولێر – موسڵیان داخست