گرافیک؛ 964+
"خه‌ڵک هۆشیاره و تووشبوون كه‌مه"
حكومەت بەتەمایە سه‌نته‌ری چاندنى جگه‌ر لە هەولێر بكاتەوە
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له هه‌ولێر كه‌رتى حكومى كار له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى سه‌نته‌رێكى تایبه‌ت به چاندنه‌وه‌ى جگه‌ر ده‌كات و ته‌ندروستى هه‌ولێریش ده‌ڵێت، به‌هۆى هۆشیاری هاوڵاتیانه‌وه رێژه‌ى توشبووانى نه‌خۆشی جگه‌ر كه‌مه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 27.7.2025 رۆژی جیهانی هەوکردنی ڤایرۆسی جگەره و بەڕێوەبەرایه‌تیی گشتیی تەندروستیی هەولێریش رێوڕەسمێكی بۆ ئه‌م رۆژى به‌ڕێوه‌برد.
د.دلۆڤان محەمەد، بەڕێوبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر، له وته‌یه‌كدا ئاماژە بۆ ئەوە كرد، رێژەی ستاندەری تووشبوون بە ڤایرۆسی جگەر لە هەرێمی کوردستان زۆر کەمترە و لە خوار ئەو رێژانەدایە کە لە وڵاتانی جیهان تۆمار دەکرێن.
وتیشی “پابەندبوونى هاوڵاتیان و ئاستی هۆشیارییان بەرامبەر بە ڤایرۆسەکە له‌ئاستێكی باشدایه، بۆیه رێژه‌ى تووشبوونه‌كه كه‌مه”.
ساڵانە تەنیا لە هەولێر 300 هەزار پشکنینی ڤایرۆسی جگەر ئەنجام دەدرێت و لەناویاندا نزیکەی 200 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی جگەر دەستنیشان دەکرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، ئێستا لە رێگەی دەرخستەیەکی پسپۆڕانی بواری جگەرەوە، ئامادەکاری دەکرێت بۆ ئەوەی لە هەرێمی کوردستان بەگشتی و لە هەولێری پایتەخت بە تایبەت، یەکەم سەنتەری چاندنەوەی جگەر بکرێتەوە، لەگەڵ ئەوەی کە ئێستا لە یەکێک لە نەخۆشخانە ئەهلییەکانی هەولێر ئەم چاندنەوەیە ئەنجام دەدرێت، بەڵام تا ئێستا لە کەرتی حکومی‌دا ئەم هەنگاوە نەنراوە، بۆیە هەولێر و هەرێمی کوردستانیش دەیانەوێت بچنە ناو ئەم چوارچێوەیەیە و لە کەرتی حکومیشدا وەک پاڵپشتێکی تەندروستی ئەم هەنگاوە بنرێت و کار لەپێناو گەشەپێدانی زیاتری تەندروستی بکرێت.