ساتی هێرشەکە. فۆتۆ سۆشیال میدیا
14 تۆمەتبارى هێرشەکە دەستگیرکران
گرووپێکی چەکدار لە بەغداد هەڵیانکوتایەسەر بینای بەڕێوەبەرایەتییەکى کشتوکاڵ
964+
ژووری هەواڵ
وەزارەتى ناوخۆى عێراق رایگەیاند، پاشئەوەی گروپێکی چەکدار لە بەغدا ئەمڕۆ هەڵیانکوتایەسەر باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتییەکى کشتوکاڵ و 14 تۆمەتباریان دەستگیرکردووە، وەزارەتى ناوخۆى عێراق دەڵێت، هێشتا بەشێک لە تۆمەتباران ماون دەستگیر بکرێن.
فەرماندەیی هێزە ئۆپەراسیۆنەکانی عێراق رایگەیاند، هێرشی ئەو گروپە چەکدارە بەهۆی کێشەی زەوی و زارەوە بووە و سەربە لیواکانی 45 و 46ـی دەستەی حەشدی شەعبین.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پاش رووداوەکە فەرمانیکردووە بە پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە بۆ دەرخستنی راستییەکان.
وەزارەتى ناوخۆى عێراق، لە راگەیەندراوێکدا، ئەوەى خستووەتەڕوو، رووداوەکە لەناو باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتییەکی وەزارەتی کشتوکاڵ لە بەشی کەرخ روویدا، وەزارەتی ناوخۆ 14 تۆمەتبارى دەستگیرکردووە کە تێوەگلاون لەو هێرشە چەکدارییەدا.