تەنیا سێ رۆژ ماوە

لە هەولێر؛ نزیکەى 400 هەزار کەس خۆیان لە پسوڵەى خۆراکى ئەلیکترۆنى تۆمار نەکردووە

964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر

تەنیا سێ رۆژ ماوە، بۆ ئەوەى بەشەخۆراکەکەتان رانەگیرێت، بۆیە پەلە بکەن و خۆتان لە پسوڵەى خۆراکى ئەلیکترۆنى تۆمار بکەن، لە هەولێریش 350 بۆ 400 هەزار هاوڵاتى، بەهۆى ئەوەى خۆیان تۆمار نەکردووە مەترسى راگرتنى بەشەخۆراکەکەیان لەسەرە.

دوای ئەوەی لەساڵی رابردووەوە عێراق دەستیکرد بە پركردنەوەی پسووڵەی خۆراكی ئەلیكترۆنی، لە ئێستادا تەنیا سێ رۆژ ماوە بۆ خۆتۆمارکردن و لە دواى 1.8.2025ـەوە، هەر کەسێک خۆى تۆمار نەکردبێت، بەشەخۆراکەکەى رادەگیرێت.

سیامەند قادر بەرێوبەری بەرێوبەرایەتی رێكخستنی پسووڵەی خۆراكى هەولێر بە 964ـى وت،”تا ئەمڕۆ یەک ملیۆن و 603 هەزار کەس لە هەولێر خۆیان لە پسوڵەى خۆراکى ئەلیکترۆنى تۆمار کردووە و 350 بۆ 400 هەزار هاوڵاتیش تائێستا پڕۆسەکەیان ئەنجام نەداوە”.

وەک باسى دەکات، ئەو کەسانەى خۆیان تۆمارنەکردووە، یان ئەوانەن لە دەرەوەى وڵاتن، یان نەیانتوانیوە سەرکەوتوبن لە خۆتۆمارکردن یان بەهۆى کەمتەرخەمییەوە بووە.

پێداچوونەوە؛ وریا فەتاح

پارێزگاى هەولێر لە ئەپڵیکەیشتنى ئەلیکترۆنى پسوڵەى خۆر...

پارێزگاى هەولێر لە ئەپڵیکەیشتنى ئەلیکترۆنى پسوڵەى خۆراک کارا کرا