خالید شوانى، وەزیرى داد
ئەوانەى لێبوردنى گشتی دەیانگرێتەوە
خالید شوانی دەرگایەکی نوێ بۆ سکاڵای خێزانی زیندانیان دەکاتەوە
964+
وریا فەتاح
وەزارەتی دادی عێراق، دوو هێڵی گەرمی بۆ وەرگرتنی سکاڵای هاوڵاتیان راگەیاند سەبارەت بە هەر دواکەوتنێک لە ئازادکردنی ئەو زیندانیانەی کە سزاکانیان تەواو بووە یان یاسای لێبوردنی گشتی دەیانگرێتەوە.
بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی وەزارەتى داد، خالید شوانی، وەزیری داد، رێنوێنی داوە بە تەرخانکردنی ئەم هێڵانە لە چوارچێوەی پەرۆشیی وەزارەت بۆ چەسپاندنی پرەنسیپەکانی شەفافیەت و دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی تەواوەتی بڕیارە دادوەرییەکان بەبێ هیچ دواکەوتنێک.
وەک باسکراوە، ئامانج لەم هەنگاوە دۆزینەوەی کەناڵێکی پەیوەندیی خێرا و راستەوخۆیە لە نێوان هاوڵاتیان و وەزارەتى داد، بۆ ئەوەی خێزانی سزادراوان بتوانن تێبینی و سکاڵاکانیان لەسەر دواکەوتنی رێکارەکانی ئازادکردن بگەیەنن.
وەزارەتی داد ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی زنجیرەیەک رێکاردا دێت بۆ دەستەبەرکردنی دادپەروەری و پاراستنی مافی ئەو کەسانەی کە بڕیاری ئازادکردنیان هەیە.
ژمارە تەلەفۆنەکان بۆ پەیوەندیکردن لەکاتی دەوامی فەرمیدا ئەمانەن:
07779330068
07866001980