کارتی نیشتمانی تانجەرۆ وا دەڵێت

ئەو ئەکاونتەی کە ژمارەیەک “حجزی ئەلیکترۆنی” پێ دەکرێت، حجزەکانی تەزویرە

964+
ئەحمەد مستەفا

لەبارەی نۆرەی ئەلیکترۆنی “حجز الکترونی”، فەرمانگەی کارتی نیشتمانی تانجەرۆ مەبەستیەتی خەڵک ئاگاداربکاتەوە، تەنیا ئەو “حجزانە” کاری پێ دەکرێت کە لەسەر ژمارە تەلەفۆنی کەسی و بەناوی کەسەکەوە ئەکاونت دروستکراوە.

هەندێ کەس فێری تەزویر کردن بوون، ئەویش مەبەستیەتی خەڵک لەو تەزویرە ئاگاداربکاتەوە.

لە بارەی جۆری تەزویرەکە ئەو فەرمانگەیە لە ئەکاونتی خۆی نوسیوویەتی، هەندێک کەس هەن کە دەڵێن “حجزی ئەلکترۆنیتان” بۆ دەکەین بە بڕێک پارە، گاداربن کە تەنیا ئەو حجزانە کاری پێ دەکرێت، کە لەسەر ژمارە تەلەفۆنی خۆتەوە و بەناوی خۆتەوە ئەکاونتت بۆ دروستکراوە.

فەرمانگەکە دەڵێت، ئەو ئەکاونتەی کە ژمارەیەک حجزی پێ دەکرێت، حجزەکانی تەزویرە نایەتە لیستی ئەو ناوانەی کە حجزکراون و لە بەرنامەی فەرمانگەکاندا هەیە.

بە گوێرەی وەزارەتی پلاندانان و داتای بەردەستیان، ژمارەی دانیشتووانی عێراق زیاتر لە 43 ملیۆنە کەسە، وتەبێژەکەی وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت، ژمارەی کارتە تەواوکراوەکان تا ناوەڕاستی مانگی نیسانی ئەمساڵ 37 ملیۆن کارتی تێپەڕاندووە، بەو پێیەش بێت 86%ی دانیشتووانی عێراق بوون بە خاوەنی کارتەکە.

ئەو کارتە دەبێتە جێگرەوەی سێ‌ بەڵگەنامە (رەگەزنامە، ناسنامەی باری شارستانی و كارتی زانیاری)، 20 نهێنی كەسی هەر تاکێک لە خۆدەگرێت و‌ ساختەكردنی ئەستەمە.

ئەو کەسانەی کە بۆ دەرکردنی کارتی نیشتمانی پێویستیان بە نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی نییە، ئەمانەن:

1 – کەسوکاری شەهیدان باوک، دایک، خوشک، برا و هاوسەر، پێویستە ناسنامەی ئەسڵیان پێبێت
2 – تۆمارکردنی منداڵی تازە لەدایکبوو.
3 – هاوڵاتیانی سەروو تەمەنی 65 ساڵ.
4 – مامەڵەی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت بە بوونی ناسنامەی ئەسڵی
5 – کەسانی تووشبوو بەو نەخۆشیانەی کە تووشی پەککەوتەیی کردوون.
6 – ئەو هاوڵاتییانەی لە دەرەوەی وڵات دەگەڕێنەوە بە مەرجێک 30 رۆژ زیاتر تێپەڕنەبووبێت بەسەر هاتنەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان.

دیمەنێک لە ئاگادارکردنەوەی کارتی نیشتمانی تانجەرۆ

دیمەنێک لە ئاگادارکردنەوەی کارتی نیشتمانی تانجەرۆ