هێرشبەرەکە دەستگیر کراوە

لە ئەمریکا 11 کەس بەچەقۆ بریندار کران

964+

شۆڕش قادری

لە ویلایەتی میشیگانی ئەمریکا کەسێک بەچەقۆ هێرشی کردەسەر سۆپەرمارکێتێک و 11 کەس برینداربوون.

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردووەتەوە، پیاوێکی تەمەن 42 ساڵ بەچەقۆ هێرشی کردووەتەسەر فرۆشگای واڵمارت لە شاری تراڤێرسـی سەربە ویلایەتی میشیگان، لە ئەنجامی هێرشەکە لانیکەم 11 کەس برینداربوون کە برینی شەش کەسیان سەختە و باری تەندروستیان ناجێگیرە.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، تا ئێستا هۆکار و پاڵنەری رووداوەکە نەزانراوە، پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان هێرشبەرەکەیان دەستگیر کردووە و لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە.

پلانێک بۆ كوشتنی دوو وەزیر و سەرۆكی كاپیتۆڵی ئەمریكا ئ...

پلانێک بۆ كوشتنی دوو وەزیر و سەرۆكی كاپیتۆڵی ئەمریكا ئاشكرا بوو

ئەو کەسەى سەلمان رووشدى بریندار کرد بە 25 ساڵ زیندانى بۆ...

ئەو کەسەى سەلمان رووشدى بریندار کرد بە 25 ساڵ زیندانى بۆ بڕایەوە