فڕۆکەیەکى هاوکارى مرۆیى
دواى هۆشدارییەکان
سوپاى ئیسرائیل: ئەمشەو بە فڕۆکە یارمەتییە مرۆییەکان فڕێدەدەینە غەزە
964+
وریا فەتاح
سوپاى ئیسرائیل رایگەیاند، پلانمان هەیە ئەمشەو یارمەتییە مرۆییەکان لە رێگەی ئاسمانەوە بۆ غەزە فڕێبدەینە خوارەوە.
ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە رێکخراوە کۆمەک بەخشەکان هۆشدارییان داوە لە بارودۆخی ناهەمواری مرۆیی لە غەزە و مردنى دەیان کەس لە برسان.
وەک ئەوەى سوپاى ئیسرائیل بڵاوى کردووەتەوە، کاردەکەن بۆ دابینکردنی رێڕەوی سەلامەت تا یارمەتییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بە شێوەیەکی کارا بە سەرانسەری غەزەدا دابەش بکرێت.
سوپای ئیسرائیل روونى کردووەتەوە کە کارەبای داوەتە وێستگەیەکی ئاو لە باشووری غەزە، کە دەبێتە هۆی زیادبوونی بەرهەمی ئاو بە رێژەی دەهێندەى ئێستا.
دەشڵێت: ئامانج لەم هەنگاوە دابینکردنی ئاوی پاکە بۆ دانیشتووانی غەزە و رێگریکردنە لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی.