نزیکەی 10 هێندە بەرزبووەتەوە

داهاتی نانەوتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی و هەڵەبجە فڕیوە

964+

شۆڕش قادری

داهاتی نانەوتی ئەم هەفتەیەی هەردوو پارێزگای سلێمانى و هەڵەبجە زیاتر لە 87 ملیار دینارە و بەراورد بە هەفتەی پێشوو نزیکەی 10 هێندە بەرزبووەتەوە.

وەک ماڵپەڕی شەفافیەت لە نوێترین داتا و ئاماری خۆیدا ئاشکرایکردووە، داهاتی نانەوتیی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان لە 19.7.2025 تا ئەمڕۆ هەینی 25.7.2025، 87 ملیار و 229 ملیۆن و 625 هەزار و 390 دینارە، لەکاتێکدا هەفتەی پێشوو، تەنیا نۆ ملیار و 124 ملیۆن و 558 هەزار و 425 دینار بوو.

لە داهاتی ئەم هەفتەیەی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، بڕی حەوت ملیار و 71 ملیۆن و 941 هەزار و 179 دیناری بە شێوەی نەختینە و 157 ملیۆن و 684 هەزار و 211 دیناری چەکە و مابەقیشی واتە 80 ملیار دیناری مەقاسە.

ماڵپەڕی شەفافییەت هەموو هەفتەیەک داهاتە نانەوتییەکانی هەریەکە لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین دەخاتەڕوو.

ئەو داهاتەی ماڵپەڕەکە ئاشکرای دەکات، لە دەروازە سنوورییەکان، فڕۆکەخانە، گومرگ، کرێی کێش و پێوەرەکان، پێبژاردن و سزای دارایی، پشکنینەکان، رسووماتی بەخشین، ژینگەی ئۆتۆمبێل، تابلۆ و داهاتی شارەوانییەکان، بەدەستهاتوون.

داهاتی یەک ساڵی سلێمانی نزیکەی 900 ملیار دینارە

داهاتی یەک ساڵی سلێمانی نزیکەی 900 ملیار دینارە

دوو هەفتەیە داهاتی سلێمانی و هەڵەبجە لەخوار حەوت ملیار...

دوو هەفتەیە داهاتی سلێمانی و هەڵەبجە لەخوار حەوت ملیار دینارەوەیە