تەمەنی حەوت ساڵە

منداڵێک لە سۆران کەوتە ژێر ئۆتۆمبێل و گیانی لەدەستدا

+964

ئاکام غەفور-سۆران

کەمێک پێش ئێستا لە سەنتەری شاری سۆران ئۆتۆمبێل کچێکی حەوت ساڵانی شێلاوە، بەهۆیەوە منداڵەکە گیانی لەدەستداوە.

رووداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەمە، 24.7.2025  لە گەڕەکی راپەڕینی شاری سۆران روویداوە، لەناو کۆڵان ئۆتۆمبێل منداڵەکە شێلاوە و تا گەیەندراوەتە نەخۆشخانە گیانی دەرچووە.

964 پەیوەندی کرد بە د.بەرەڤان سەباح، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئاشتی، هەواڵەکەی پشت راست کردەوە و وتی، ئێوارە تەرمی منداڵێکی حەوت ساڵان هێنرایە فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەمان کە بەهۆی رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدابوو.

وتیشی، تا گەیەندراوەتە نەخۆشخانە گیانی لە دەستداوە، لە دوای رێکاری پێویست تەرمەکەی گواسترایەوە پزیشکی دادی بۆ توێکاری.

پێداچوونەوەی: پەری ساڵح

لە رووداوی هاتوچۆکەی گەرمیان چوار منداڵ گیانیان لەدەس...

لە رووداوی هاتوچۆکەی گەرمیان چوار منداڵ گیانیان لەدەستداوە سیانیان خوشکن