لە عێراق

پێنج هەزار 472 ئالوودەبووی ماددەی هۆشبەر چاكبوونەوە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا، پێنج هەزار و 472 ئالوودەبووی ماددەی هۆشبەر چارەسەر کراون.

سەرۆکی بەشی پەیوەندی و راگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆ، فەریق میقداد میری لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ پێنجشەممە 24.7.2025 رایگەیاند: “سەنتەرەکانی چاکسازی وەزارەتی ناوخۆ توانیان لە ماوەی نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا چارەسەری (5472) ئالوودەبووی ماددە هۆشبەرەکان بکەن، هەروەها بڕوانامەی ئازادکردنیان دەرکرد دوای تەواوکردنی بەرنامەی چارەسەری و چاکسازی پەسەندکراو”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “پارێزگای نەجەف لە پێشەنگی ژمارە تۆمارکراوەکاندایە، بە (707) ئالوودەبوو، كە چارەسەر كراون، ئەمەش کارامەیی هەوڵەکانی کارمەندانی تایبەتمەندی ئەم بوارە نیشان دەدات”.

جەختیشی لەوە کردەوە، “وەزارەتی ناوخۆ بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی ئەم دەستپێشخەرییە مرۆییە، بەو پێیەی بەشێکی دانەبڕاوە لە سیستمی دژە ماددە هۆشبەرەکان و پایەیەکی گرنگە لە دووبارە تێکەڵکردنەوەی ئالوودەبووانی چاکبووەوە لەگەڵ کۆمەڵگەدا”.

تا درەنگانی شەو خەڵکی کەرکوک لە مەترسییەکانی مادەی هۆش...

تا درەنگانی شەو خەڵکی کەرکوک لە مەترسییەکانی مادەی هۆشبەر ئاگادار دەکرێنەوە