له دژى بڵاوبوونهوهى گهنه
ههڵمهتى كوتان بۆ سەگە بێلانەکانی کەرکوک دهستیپێكرد
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
بەمەبەستی پاراستنی سەگی بێلانە لە مشەخۆری دەرەکی ژمارەیەک خوێندکار كۆلێژی ڤێتێرنەری کەرکوک بەهاوبەشی لەگەڵ رێکخراوێکی ژینگەپارێز هەڵمەتێکی كوتان و رشتنی دەرمانیان بۆ سەگە بێلانەکانی کەرکوک ئەنجام.
مەست رزگار، خوێندکار و ئەندامی رێکخراوى لالهى ژینگهپارێزی بە 964ـی وت، ماوهی ساڵێکە لەم رێکخراوە کار دەکەین ئامانجمان یارمەتیدانی ئاژەڵانە بە بێ هیچ دەستکەوتێک.
وتیشی “هەستمان کرد لە کەرکوک رێکخراوی زۆر چالاک نیە لە بواری ئاژەڵاندا، ئێستا وەرزی هاوینە و گەنە بڵاودەبێتەوە بۆیه جۆرە دەرمانێک کە چەورە لە پشتەمللی سەگەکان دەدەین بۆ ماوەی سێ مانگ لە گەنە دەیانپارێزێت”.
مستەفا قانع، خوێندکار و ئەندامی رێکخراوەکە بە 964ـی وت، وەک رێکخراوهكه هەستاون بە چارەسهرکردنی سەگە بێلانەکان لەسەرتاسەری کەرکوک.
وتیشی “تیمەکەمان لە 50 خۆبەخش پێکهاتوە و دابەشی سەر چەند گروپێک کراوە بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبین”.
پێداچوونهوە؛ فهرهاد حهسهن