پێچەوانەی ئاڕاستە رۆیشتووە
لە روداوێكی هاتوچۆ لەسەر رێگای خەلەكان بۆ رانیە شۆفێری تاكسییەك گیانی لەدەستدا
964+
ئەحمەد محەمەد – سلێمانی
لەسەر رێگای خەلەكان بۆ رانیە لە روداوێكی هاتوچۆ شۆفێری تاكسییەك گیانی لەدەستدا و بهڕێوهبرى ناحیهى خهلهكانیش دهڵێت تاكسییهكه سهرپێچی كردووه چونكه پێچەوانەی ئاڕاستە رۆیشتووە.
رووداوهكه، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لەنزیك گوندی باداوانی ناحیەی خەلەكان روویداوه، تاكسییەك خۆی بە بارهەڵگرێك دەكێشێت و شۆفێری تاكسییەكە بەسەختی بریندار دەبێت، دوای رەوانەكردنی بۆ نەخۆشخانەی رانیە، گیانی لەدەستداوە.
شۆفێری تاكسییەكە ناوی (ر. ع. م) تەمەنی 21 ساڵە و خەڵكی سلێمانییە، بەنیازبووە بەسەفەر سەردانی قەزای رانیە بكات و لە رێگا تووشی ئەو روداوە بووە.
كامەران عەبدوڵا، بەڕێوەبەری ناحیەی خەلەكان بە 964ی وت، بەپێی هێڵكارییەكانی هاتوچۆی خەلەكان، شۆفێری تاكسییەكە تێپەڕاندنی هەڵەی ئەنجامداوە، چووەتە سایدی بەرامبەر و خۆی بە بارهەڵگرەكەدا كێشاوە و لە شوێنی روداوەكە بەسەختی بریندار بووە.
وتیشی “دەستبەجێ شۆفێرە بریندارەكە رەوانەی نەخۆشخانەی رانیە كراوە، بەڵام لەوێ گیانی لەدەستداوە لە ئێستادا تەرمەكەی بەرێگاوەیە و دەگەڕێنرێتەوە بۆ سلێمانی”.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن