فڕۆكەخانەی بەغدا
لەوێش كەتنیان ناوەتەوە
بە دەیان عێراقی لە ئەڵمانیاوە دیپۆرت كرانەوە
964+
محەمەد فاتیح
بە دەیان هاوڵاتی عێراقی، لە رێگای گەشتی ئاسمانییەوە، لە ئەڵمانیاوە دیپۆرتی وڵاتەكەی خۆیان كرانەوە، كە هەندێكیان پێشینەی تاوانیان هەیە.
دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا، لە شاری لایبتسیگی رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتەوە، لە رێگای گەشتێكی ئاسمانییەوە، 43 هاوڵاتی عێراقیيان دیپۆرتی شاری بەغدا كردەوە.
وەزارەتی كۆچبەران لە تۆرینگن دەڵێت، “فڕۆكەكە 43 زوگرتەی لەخۆگرتبوو، هەندێكیان پێشینەی تاوانیان هەیە و 14 كەسیان لە تۆرینگن ژیاون و ئەوانی تریش دابەشدەبن بەسەر حەوت ویلایەتی ئەڵمانیا”.
ساڵی رابردوو، ئەڵمانیا 816 عێراقی دیپۆرت کردەوە و هەندێکیان بۆ تەواوکردنی رێکارەکانی مافی پەنابەرییان، رەوانەی وڵاتانی دیکەی یەکێتی ئەوروپا کران، بەڵام 615 کەسیان راستەوخۆ گواستراونەتەوە بۆ عێراق، لە مانگی دووی(2) ئەمساڵیش 47 کەس لە شاری هانۆڤەرەوە دیپۆرتکرانەوە بۆ عێراق.