گرافیکی گەرمای بەتینی هەرێم - گرافیک: 964
پلەکان دەگۆڕێن
ئەو گەرمای لە ئەفریقاوە هاتووە یەخەی ناوچە کوێستانییەکان دەگرێ
964+
ئەحمەد مستەفا
لە ئەمڕۆ سێشەممەوە، شەپۆلێکی گەرما، رووی لە عێراق و هەرێمی کوردستان کردووە کاریگەری بۆ رۆژانی دوایی چڕتر دەبێتەوە، هاتنی ئەم شەپۆلە گەرمایە لە بیابانەکانی ئەفریقاوە سەرچاوەی گرتووە.
کەشناسێک دەڵێ، ئەم گەرمایە لە رۆژی پێنجشەممە حاڵەتێکی نامۆ تۆمار دەکات، بە بەرزی رێژەکەی لە ناوجە کوێستانییەکان.
شارەزایی کەشناسی، سالار عەلی ئەمڕۆ سێشەممە بە 964ی وت، شەپۆلەکە بەسەر دەریای سوور و کەنداوی عەرەبی، چەند وڵاتانی عەرەبی دێتە ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، لایەنێکی خراپی یە هەیە بۆ کەسانی تەنگەنەفەس و نەخۆشی درێژخایەن بەهۆی بوونی بەرزی گەرمی و دروستبوونی شێ.
لایەنی باشی ئەوەیە، بۆ بەرهەمی رووەکی و بەرهەمی دارە میوەکان، وەک ترێ، هەنجیر و لەگەڵ ترش یان (سماق)و خورما، چەندین جۆری تر گەرماکە لە بەرژەوەندییانە، هەروەها لەگەڵ ئەوەشدا خێرایی با لەگەڵ شەپۆلە گەرماکە دێت، وەک شێوەی گڕە کاریگەری ئەم شەپۆلە تا سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێ.
پێشبینی گەرمی ناوچەکان:
بەرزترین پلەکانی گەرمای ئەم شەپۆلە، بۆ نێو شارەکان، بەم جۆرە دەبێت:
شاری سلێمانی لە سەرو °40 وەک °45 بۆ ئەگەر هەیە بچێتە °46 پلە
شاری هەولێر سەرو °45 وەک °46 پلە ئەگەر هەیە بچێتە °47 پلە
شاری کەرکوک سەرو °45 وەک °47 ئەگەر هەیە بچێتە °48 پلە
شاری دهۆک سەرو °40 وەک °44 ئەگەر هەیە °46 پلە
شاری هەڵەبجە سەرو °40 وەک °45 پلە ئەگەر هەیە بچێتە °47 پلە
ناوچەکانی گەرمیان چەند ناوچەیەکی تر بۆ نزیک °49 پلە دەبێت
ئەو کەشناسە وتی، لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، پێ دەچێت رۆژی پێنجشەممە 24.7.2025، بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، بەشێوەیەکی زۆر نامۆ باڵ بکێشێت، جیاواز لە پلەکانی گەرما لە نێو شارەکان، لە ناوچە کوێستانییەکان بەرزببێتەوە دواتر بگات بە شارەکان،
ئەویش، لە ناوچە کوێستانەکان لە سەروو °35 پلە بۆ خوار °40 تۆمار بکات، هەندێک جاریش دەچێتە سەروو °40 پلە دواتر بەرەو شارەکان لەسەرو °40 پلە زیاد دەکات، رادەی گەرمییەکەی.