نرخی نەوت زیاتر دابەزی
لە خوار 69 دۆلارەوەیە
نرخی نەوت زیاتر دابەزی
نزیکەی هەفتەیەکە نرخی نەوت لە خوار 70 دۆلارەوە دێت و دەچێ و ئەمڕۆش کەمێکی دیکە دابەزی و هەر بەرمیلێک لەسەروو 68 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 22.7.2025 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 68 دۆلار و 58 سەنت دیاری کراوە و بەراورد بە دوێنێ ئێوارە نرخەکەی 0.91٪ دابەزیوە.
هاوکات یەك بەرمیل نەوتی خاوی تێكساس بە 66 دۆلار و 51 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخەکەی 1.03٪ دابەزیوە.
هەفتەی رابردوو گرژییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە تایبەتیش هێرشی حوسییەكانی یەمەن بۆ سەر كەشتییە بازرگانییەكان، نرخی نەوتی بۆ سەروو 70 دۆلار بەرزکردەوە، بەڵام چەند رۆژێکە سەربەرەو خوار بووەتەوە.