له به‌یروت به‌ڕێوه‌چوو
سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان كرایه ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای رێكخراوی عەرەبی بۆ پەروەردە
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان كرایه ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای رێكخراوی عەرەبی بۆ پەروەردە، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ى به‌ڕێوه‌چوونى سێیه‌ىمین كۆنفڕانسى گششتى رێكخراوه‌كه بوو كه ماوه‌ى سێ رۆژ كاره‌كانى له وڵاتى لوبنان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
مامۆستا ئەحمەد سابیر گەرمیانی سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان به 964ـى راگه‌یاند، هه‌ڵبژاردنى وه‌كو ئه‌ندام له دەستەی باڵاى ئەمینداری رێکخراوه‌كه وەک نوێنەری کوردستانه له‌و رێكخراوه‌دا.
وتیشی “ئه‌مه ده‌ستكه‌وت و هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ نوێنەرایەتیکردنی هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی عەرەبی و دەرفەتێکە بۆ بەهێزکردنی رۆڵی لە پەرەپێدانی سیاسەتی هاوبەشی پەروەردەیی دا”.
رێکخراوه‌ی پەروەردەیی و رۆشنبیری و زانستی کۆمکاری عەرەبی كه به (ئەلێکسۆ) ناسراوه نوێنه‌رایه‌تى زۆرینه‌ى مامۆستایانى وڵاتانى عه‌ره‌بی ده‌كات و له رابردووش‌دا دوو كۆنفڕانسی دیكه‌ى سازكردووه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له‌میانه‌ى به‌رٍِێوه‌چوونى رۆژانى كۆنفڕانسه‌كه‌دا زۆر بابه‌ت باسكراون، به‌ڵام دیارترین ئاستەنگەکانی بەردەم پەروەردە لە ناوچە جێناکۆکەکانی وەک غەززە، یەمەن، سودان، کوردستانی عێراق بووه.