گه‌ڵاڵییه‌كان به گه‌نج و پیره‌وه خاشاك كۆده‌كه‌نه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له‌چه‌ند دیمه‌نێكی جیاجیادا، كه بۆ تۆڕى964 نێردراوه، گه‌ڵاڵییه‌كان به گه‌نج و پیره‌وه ده‌بینرێن، زبڵ و خاشاكی سنووره‌كه‌یان كۆده‌كه‌نه‌وه، ئه‌م هه‌ڵمه‌ته گله‌ییه‌كانى دانیشتوانى قه‌سرێی نزیك له‌خۆیان، كۆتایی پێدێنێت كه پێشتر ده‌یانوت، خه‌ریكه غه‌رقی زبڵ و خاشاكی چۆمان و گه‌ڵاڵه و وه‌رتێ ده‌بین.
به‌پێی به‌داوادچوونه‌كانى تۆڕى964، تا چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر، هه‌رچی زبڵ و خاشاكی گه‌ڵاڵه، چۆمان و وه‌رتێ هه‌بوو، ده‌یانبرده سنوورى ناحیه‌ى قه‌سرێ و له‌وێدا فڕێیانده‌دا، ده‌یانسسوتاند، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی و ناڕه‌زایی لاى خه‌ڵكى ئه‌و ناحیه‌یه دروستكردبوو، به‌ڵام دواتر وته‌بێژى ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆی سۆران بۆ تۆڕى 964 دووپاتكرده‌وه “به‌م زووانه چاره‌سه‌رى ده‌كه‌ین”.
گەڵاڵە له سنووری باڵەکایەتیه، ناحیه‌یه‌كه سەر بە قەزای چۆمان، زیاتر لە 120 ماڵی تێدا نیشتەجێیە، رووبەره‌كه‌ی زیاتر له 450 كیلۆمه‌تر دووجایه، كه تیایدا 15% ـى دەشت و 10%ـى گرد و 25%یشی چیایه، سروشتێكى جوان و دڵڕفێنی هه‌یه.
هه‌ڵمه‌ته ژینگه‌پارێزییه‌كه‌ى ئێستاى خه‌ڵكی گه‌ڵاڵه، كاتى نییه، راگه‌یه‌نراوێكیان له فه‌یسبووكى ناحیه‌كه‌یان بڵاوكردۆته‌وه‌و ده‌ڵێن “به‌رده‌وامی ده‌بێت”.
ده‌شڵێن “له رۆژى شەممە 18.2.2023 ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌مان ده‌ستپێكردووه، ئه‌مه‌ش گیانی هەرەوەزیی ئێمه‌یه، لە پێناو ژینگەیەکی پاک و جوان و لابردنی خۆڵ و خاشاک لەسنووره‌كه‌مان”.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه، كه پڕۆسەی خاوێنکردنەوەی ناوچەکەیان، لەلایەن دانیشتوانی گەڵاڵە، به هاوکاری کردنی کۆمپانیای پاپا گروپ، به‌ڕێوه‌ده‌چێت.