هەفتەیەک دەخایەنێت
گەرما تاقەتپڕوکێنەکە گەیشت و لە هەولێری پایتەختیش دەگاتە 50
964+
شۆڕش قادری
گەرما تاقەتپڕوکێنەکەی ئەم هاوینە گەیشت و لە هەولێری پایتەختیش دەگاتە 50 پلەی سیلیزی.
محەمەد کەمال شارەزای کەشناسی بە 964ـی وت، “لەمڕۆ دووشەممەوە شەپۆلێکی گەرمای بەهێز رووی لە ناوچەکانی کوردستان کردووە و لە رۆژی پێنجشەممەوە تا دووشەممەی هەفتەی داهاتوو دەگاتە لوتکە و بەرزترین پلەکانی گەرمای رۆژانە تۆمار دەکرێن”.
لە گەرمیان دەگاتە 50 بۆ 51 پلە، هەولێر 49 بۆ 50 و ناوچەکانی دیکەش لە نێوان 45 بۆ 47 پلە دەبێت
“پلەی گەرما نزیکەی حەوت پلە بەرزدەبێتەوە و لە گەرمیان دەگاتە 50 بۆ 51 پلە، هەولێر 49 بۆ 50 و لە ناوچەکانی دیکەش لە نێوان 45 بۆ 47 پلەی سیلیزی تۆمار دەکرێن”، محەمەد کەمال وای وت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم شەپۆلە لە زەریای هیندییەوە گەیشتووەتە هەرێمی کوردستان و شێدار دەبێت و لە زۆربەی ناوچەکان هەستی پێدەکرێت.
بەقسەی محەمەد کەمال، ئەمە دوایین شەپۆلی گەرمای ئەمساڵ نییە و چەند شەپۆلێکی دیکەش ناوبەناو رووی لە کوردستان دەکەن، داوایشی لە هاوڵاتیان کرد، تا بۆیان دەکرێت لەم کاتانەدا لە کاتژمێر 11ـی پێشنیوەڕۆ تا 4ـی عەسر خۆیان نەدەنەبەر تیشکی خۆر چونکە زیانبەخشە، لەکاتی چوونەدەرەوەشیان چەتر و کڵاوی سپی بەکاربهێنن.