دیمەنێکی کاتی ئاودانی پاڕکەکە... وێنە: پاڕکی سامی عەبدولڕەحمان.
سییه‌كانى هه‌ولێر رووبه‌ره‌كه‌ى 800 دۆنمه
پاركی سامی به پڕۆژەیه‌كی ریسایکلینی ئاو و 20 بیر ئاو ده‌درێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پاركى سامی عه‌بدولڕه‌حمان كه به سییه‌كانى هه‌ولێر ناسراوه، له‌رێگه‌ى 20 بیر و پڕۆژه‌یه‌كی تایبه‌تى ریسایكلینى ئاو، ئاوده‌درێت و به‌ڕێوه‌به‌رى پاڕكهكهش ده‌ڵێت، پڕۆژه ریسایكلیهكهیان كارى دوو بیر ده‌كات بۆ ئاودانى پاڕكه‌كه.
پارکی سامی عەبدولرەحمان، یەکێکە لە گەورەترین پارکەکانی شاری هەولێر لە سەرەتای ساڵی 2000 دەستکراوە بە دروستکردنی و 250 جۆر داری لێڕوێنراوە و ژمارەیان بەهەزاران دەبێت.
جەمیل حوسێن محه‌مه‌د، بەڕێوەبەری پارکه‌كه به 964ـى وت، لەرێگهى پڕۆژه‌یه‌كی ریسایكلینه‌وه به‌شێكی ئاوی ئاوەڕۆی هەولێر دواى پاككردنه‌وه‌ى بۆ ئاودانى پاڕكه‌كه بەکاریدههێننەوە.
رێکخراوی یونیسێف ئه‌م پڕۆژە ریسایکلینهی لە ناو پارکی سامی عەبدولڕەحمان، له‌ساڵى پاره‌وه خستووه‌ته‌كار و بە گوژمەی 577 هەزار دۆلار بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان جێبەجێى كردووه.
وتیشی “له‌ناو پاڕكه‌كه 20 بیری ئاو هه‌ن بۆ ئاودانى پاڕكه‌كه سوودیان لێوه‌رده‌گیرێت و ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ش جێگه‌ى دوو پڕده‌كاته‌وه بۆ ئاودانى پاڕكه‌كه”.
پڕۆژه‌كه له ماوه‌ى 24 كاتژمێردا 800 موكه‌عه‌ب ئاو به‌رهه‌مده‌هێنێت، له‌كاتێكدا به‌ڕێوه‌به‌رى پاڕك ده‌ڵێت، بۆ ئاودانى ته‌واوى پاڕكه‌كه پێویستیان به شه‌ش هه‌زار موكه‌عه‌ب ئاوه.
به‌پێی ئامارێك كه پێشتر به‌ڕێوه‌برایه‌تى ئەندازەی پارکەکانی هەولێر به 964 ـى داوه، لەشاری هەولێر 450 پارک و باخچە هەن، لەو ژمارەیە هەشتیان پارکی گەورەن، كه ته‌نیا پاركه گه‌وره‌كان رووبه‌رى هەزار و 53 دۆنمیان داگیركردووه.
پارکی سامی عەبدولرەحمان، گه‌وره‌ترینیانه به رووبه‌رى 800 دۆنم، دواى ئه‌ویش پارکی پێشمەرگە 54 دۆنم، پارکی منارە 43 دۆنم، پارکی شانەدەر 40 دۆنم، پارکی هاوار 37 دۆنم، پارکی گڵکەند 29 دۆنم، پارکی کانیاو 28 دۆنم و پارکی خانزادیش 22 دۆنمە.