"بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکان"

شاندێکی پارێزگای ورمێ سەردانی هەولێر دەکەن

964+

شۆڕش قادری

سەرەتای هەفتەی داهاتوو شاندێکی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکان سەردانی هەولێری پایتەخت دەکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە 21.7.2025 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر پێشوازیکرد لە فەرامەرز ئەسەدی سەرکونسڵی گشتیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر و بەپێی راگەیەنراوێکی دوای کۆبوونەوەکە، باسیان لەوە کردووە کە بڕیارە سەرەتای هەفتەى داهاتوو رەزا رەحمانی پارێزگاری ورمێ، بە یاوەرى شاندێکى باڵاى ئابوورى و بازرگانى و بە ئامانجی پەرەپێدانی زیاترى پەیوەندیییەکانیان و پتەوکردنى رێککەوتننامەى نێوانیان لە بوارى ئابوورى و بازرگانى و پیشەسازیی، سەردانى هەولێر بکات.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا، لەبارەى پێشوازیکردنی زیارەتکارانی ئێران بۆ چلەی ماتەمینی ئیمام حسێن لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە، گفتگۆ کراوە کە لە سەرەتای مانگى داهاتوو لە ریگەى دەروازەى نێودەوڵەتى حاجى ئۆمەرانەوە دەستپێدەکات.

سبەی پارێزگاری ورمێ دەگاتە هەرێمی کوردستان

سبەی پارێزگاری ورمێ دەگاتە هەرێمی کوردستان

هەولێر و ورمێ دەیانەوێ هاموشۆکانیان زیاتر بکەن و مەرزێ...

هەولێر و ورمێ دەیانەوێ هاموشۆکانیان زیاتر بکەن و مەرزێکی نوێ دەکەنەوە