"رۆژانە 12 کاتژمێر خوێندوومە"
یوسف ئەرخەوان یەکێکە لە یەکەمەکانی خوێندنی کوردی لە کەرکوک
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
یوسف ئەرخەوان توانی بە کۆنمرەی 99.71 تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی ببڕێ و ببێتە یەکێک لە یەکەمەکانی خوێندنی کوردی لە پارێزگای کەرکوک.
یوسف قسەی بۆ مایکی 964 کرد و وتی، “بەدەستهێنانی نمرەیەکی بەرز هەوڵ و ماندووبوونی زۆری دەوێت و لەگەڵ ئەوەشدا دەبێ واز لە مۆبایل و ئەو شتانەی مەشغوڵت دەکەن بهێنی، بۆ ئەوەی کات بەفیڕۆ نەدەی”.
ئاماژەی بەوەشکرد، رۆژانە 12 کاتژمێر خوێندوویەتی و زیاتریش لە بەیانیاندا سەعی خۆی کردووە.
ئەرخەوان جەبار باوکی یوسفیـش دەڵێت، کوڕەکەی لە مانگی چواری ساڵی رابردووەوە دەستیکردووە بە خوێندن و ئەوانیش بە هەموو شێوەیەک پشتیوانیان کردووە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری