سنوورى خانەقین
مێرمنداڵێک لە کاتى مەلەکردن لە رووبارى سیروان خنکا
964+
راژان باجەڵان – خانەقین
مێردمنداڵێکى لە کاتى مەلەکردندا لە رووبارى سیروان لە سنوورى خانەقین خنکا و تەرمەکەى گواسترایەوە بۆ کەلار.
عەلی سەڵاح شایەتحاڵێکی رووداوەکە بە 964ـى وت،” رووداوەکە لە ناوچەی قۆڵای روویدا، ئەو مێرمنداڵە لە ئاوەکەدا مەلەی دەکرد و ژێرئاو کەوت و خنکا”.
وەک باسى دەکات، ژمارەیەک لە پێشمەرگەکانی لیوای سێ لەو شوێنە نزیکبوونە و بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمی غەواس تەرمەکەیان دەرهێناوە.
لاى خۆیەوە، عەقیدی مافپەروەر عەلی جەماڵ قەدورى، وتەبێژى پۆلیسى گەرمیان بە 964ـى وت،” مێردمنداڵەکە لەدایکبووی ساڵی 2011يە و ناوی (موخەلەد مەحمود)ـە، ئەم بەیانییە لەکاتی مەلەکردن لەو رووبارە خنکاوە و تەرمەکەی بۆ نەخۆشخانەی شەهید هەژاری کەلار گواستراوەتەوە”.
وەک باسى دەکات، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رووداوەکە کردووەتەوە و دواى تویکارى پزیشکى، تەرکەکەى رادەستى کەسوکارى دەکرێتەوە و دەیگوازنەوە بۆ خانەقین.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح