دەنگێک بە دڵ دەبینێت

نابینایە بە قورئان خوێندن مزگەوت ئاوەدان دەکاتەوە

964+

پەری ساڵح

لەنێوان نوێژخوێندن و دەنگی بەنگدا دنیادیدەیەکی نابینا کە بە مەلا سەید رەئوف ناسراوە، لە گۆشەیەکی حەوشەی مزگەوتی گەورەی سلێمانی بە دەنگێکی خۆش قورئان دەخوێنێت.

پەیامنێری 964 کاتێک سەردانی مزگەوتی گەورە دەکات، چەند دیمەنێکی بۆ تۆمارکردووە و دەڵێت، تەمەنی هەڵکشاوە و هەموو قورئانی پیرۆزی لەبەرکردووە، بە دەنگی ئاوەدانی و رووناکی دەبەخشێت و لە هەشتاکانەوە سەردانی ئێرە دەکات..

رێبواران و سەردانیکەران کاتێک بۆ خوداپەرستی روو لە مزگەوتی گەورەی سلێمانی دەکەن لەناو حەوشەکەدا گوێبستی دەنگی ئەم پیاوە بەتەمەنە دەبن، رۆژانە بەپێی تاقەت و حەوسەڵەی خۆی هێواش هێواش دێتە مزگەوت و چەند کاتژمێرێک قورئان دەخوێنێت.

نابینایە و بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج بەرەو مەکـکە بە...

نابینایە و بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج بەرەو مەکـکە بەڕێکەوت