لە هەولێر نمایشکرا
“ئەو خۆشیەی لە تۆیۆتادایە لە هیچی تردا نییە”
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
هەولێر و سلێمانی لەگەڵ جیهان نمایشی نوێترین مۆدێلی ئۆتۆمبێلی لاندکرۆزەریان کرد و وەک باس دەکرێت بەهێزترین جۆریەتی لە مێژوودا.
کۆمپانیای جیهان کە بریكاری سەرەكی تۆیۆتایە لە عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە پەردەی لەسەر نوێترین لاندكرۆزەری هایبرێد 2025 لابرد، دارا حەمید بەرێوەبەری بەشی فرۆشتن لەكۆمپانیایی جیهان بۆ 964وتی، ئێمە پێش ئەوەی ئۆتۆمبێلەکان بفرۆشین دەمانەوێت كڕیار تێستی رۆیشتن و لێخورینی پێ بكات و نرخەكەی لە 137 ملیۆنەوە دەست پێدەكات بەپێی تایبەتمەندییەکانی و زەمانی هەشت ساڵی لەگەڵدایە و کەم مەسرەفە.
تا بڵێی ئۆتۆمبێلێكی بێ كێشەو پڕ مواسەفاتە و هایبرێدیەكەی بەهێزی كردووە، ئاسۆ سەباح بریكاری كۆمپانیایی جیهانە بۆ 964 وای وت.