ئیلهام ئهحمهد وادهڵێت
بەڕێوەبەرایەتی خۆسهر ئامادەیی دهربڕى بۆ کردنەوەی رێڕەوێکی مرۆیی بەرەو سوەیدا
964+
فهرهاد حهسهن
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ئامادەیی دهربڕیوه بۆ کردنەوەی رێڕەوێکی مرۆیی بەرەو سوەیدا و داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و لایەنە پەیوەندیدارەکانیش دەکات، فشاری پێویست بکەن بۆ ئاسانکردنی ئەم ڕێڕەوە مرۆییە.
ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیهكه لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە پلاتفۆڕمی “X”، ئهم دهستپێشخهرییهى لە ساڵیادی شۆڕشی 19ـی تەمموزدا بڵاوكردووهتهوه و دهڵێت “شۆڕشی 19ـى تهمموز وەرچەرخانێک بوو بەرەو پرۆژەیەکی نیشتمانی لەسەر بنەمای ئازادی، کەرامەت و فرەڕەنگی، بە نیگەرانییەکی قوڵەوە تەماشای ئەو بارودۆخە سەختە مرۆییە دەکەین، کە گەلەکەمان لە شاری سوەیدا و لە ئەنجامی گەمارۆدان و تێکچونی بارودۆخەکان روبەروی بونەتەوە”.
ئاماژەی بەوەشكرد، بە پشتبەستن بە بنەما نیشتمانی و مرۆییەکانمان لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا و لەسەر بنەمای درێژکردنی دەستی هاوکاری بۆ هەموو ناوچەیەکی سوریا لە کاتە پێویستەکاندا “ئامادەیی تەواومان بۆ کردنەوەی رێڕەوێکی مرۆیی بەرەو سوەیدا دوپات دەکەینەوە”.
ئیلهام ئەحمەد، داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات، کە پابەندی بەرپرسیارێتییە ئەخلاقییەکانیان بن و فشاری پێویست بکەن بۆ ئاسانکردنی ئەم ڕێڕەوە مرۆییە و دڵنیابنەوە لەوەی کە هاوکارییەکان بەبێ بەسیاسیکردن و قۆستنەوەی سەربازی دەگاتە دەستی خەڵکی مەدەنی.