نرخى دۆلار بەردەوامە لە دابەزین
“لە بازاڕدا دۆلار زیاترە لە دینار”
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
ئێوارەى ئەمڕۆ یەکشەممە، دواى ماوەیەکى زۆر، نرخى 100 دۆلارى ئەمریکى خانەى چلەکانى جێهێشتوو بە 139 هەزار و 450 دینار مامەڵەى پێوەکرا.
وەک ئەوەى مامەڵەکارانى بازاڕى دراوى هەولێر باسى دەکەن، کەمبوونەوەى نەختینەى دینار لە بازاڕ هۆکارى سەرەکى دابەزینى بەهاى دۆلارە، دواکەوتنى موچەش هۆکارێکى دیکەى بەرزبوونەوەى دۆلارە.
بەوتەى ئەنوەر حەمەساڵح کە مامەڵەکارێکى بازاڕەکەیە،”ئێستا دۆلار لە بازاڕدا زیاترە لە دینار، بۆیە پێشبینى دەکەم تا 138 هەزار داببەزێت”.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح