گەشتیارى و بازرگانییە
سبەینێ؛ شاڕێیەکى سلێمانى دادەخرێت
964+
دیلان محەمەد- سلێمانى
بەهۆى قیرتاوکردنى شەقامێکى رێگاى سلێمانى بۆ عەربەت دادەخرێت و شارەوانیش داوا دەکات، شۆفێران شەقامى جێگرەوە کە سایدى بەرامبەرە، بەکارى بهێنن.
بەپێى ئاگادارییەکەى شارەوانى سلێمانى، سایدى دەرچوون لە سلێمانى لە فولکەى تانجەڕۆ بۆ بازگەى سلێمانى دادەخرێت.
تائێستا نازانرێت داخستنى رێگاکە چەند رۆژ دەخایەنێت، بەڵام وەک ئەوەى شارەوانى باسى کردووە، کارى قیرکردنەکە لە بازگەکەوە دەستپێدەکەن بۆ ئەوەى ئاستەنگى هاتوچۆ دروست نەبێت و لەو شوێنانەى قیرکردن ئەنجام دەدرێت، شۆفێران دەتوانن سایدى بەرامبەر بەکاربهێنن.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح