لە کەلار و کفری و خانەقین

چاودێری گەرمیان داوای تۆمارکردنی منداڵان نابیست و ناگۆ دەکات

964+

ئەحمەد مستەفا

چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی گەرمیان، ئەو دایك و باوكانە ئاگادار دەكاتەوە کە منداڵی “نابیست و ناگۆیان” هەیە و تەمەنیان لە شەش بۆ هەشت ساڵە، دەتوانن سەردانی پەیمانگای هیوای نابیستانی کەلار، کفری و خانەقین بكەن بە مەبەستی تۆمار كردنیان.

ناوی منداڵەکانیان لەپۆلی یەکەم بۆ ساڵی نوێی خوێندنی(2025-2026) دەنووسرێ، وە فێردەکرێن و رادەهێنرێن.

بە گوێرەی بڵاوکراوەی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی گەرمیان بێت، دەوامی کارگێڕی پەیمانگەکان تەنیا لەرۆژانی یەك شەممە و چوارشەممە، لە کاتژمێر 9:00 ی بەیانی تا 11:00ی نیوەڕۆ دەبێت، بۆ وەرگرتنی قوتابییە “نابیست و ناگۆکان” ئەویش لەنێوان 23.7.2025 بۆ 20.8.2025.

گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی و چاودێری گەرمیان باسی لەوەکردووە، لەدەستپێکی نوێی ساڵی خوێندندا لەپەیمانگەکاندا خەرجی گیرفان و نانی بەیانی و کرێی هاتوچۆ بۆ سەرجەم خوێندکاران دابین دەکرێت.

پێداویستیەکان:
-ناسنامە یان(کارتی نیشتیمانی) منداڵەکە.
-کۆپیکردنی ناسنامەی یان کارتی نیشتمانی(باوک ، دایک و منداڵ)بەملەوەنی لەسەر پەڕەیەکی A4 هێنانی منداڵەکە لەگەڵ خۆیاندا.
-گروپی خوێنی منداڵ لەگەڵ فۆرمی پزیشکی جۆری نەخۆشی منداڵەکە
-(3)وێنەی تازەی منداڵەکە
-ژمارە موبایلی دایكی یان باوکی.

-پەیمانگای هیوای نابیستانی کەلار
ناونیشان//شاری کەلار گەرەکی مامۆستایان، تەنیشت مزگەوتی معراج.
لێپرسراوی پەیمانگا
ژ.م 07719692583

-پەیمانگای هیوای نابیستانی کفری
ناونیشان//بینای بەڕێوبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی کفری پشت بانکی کفری.
لێپرسراوی پەیمانگا
ژ.م 07719706054

-پەیمانگای هیوای نابیستانی خانەقین
ناونیشان//بینای بەڕێوبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی خانقین بەرامبەرشوقەکانی کارێز لەسەر ڕێگەی بازگەی سبعە نیسان
لێپرسراوی پەیمانگا
ژ.م 07703505099