کەشوهەوا

ئەمڕۆ و سبەی کەمێک پلەکانی گەرما دادەبەزن

964+

توانا نەقی

پلەکانی گەرما ئەمڕۆ و لە چاو دوێنێدا کەمێک نزمتر دەبێتەوە و کەشناسیش پێشبینی کردووە ئاسمان بەگشتی لە ناوچەکانی هەرێم ساماڵ دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، پلەکانی گەرما نزم دەبەنەوە بەڵام بەشێوەیەکی گشتی ناوچەکان لەسەروو 40 پلەوەن هەر ئەوەش نا سبەینێش کەمێکی دیکە دادەبەزن.

ئەمڕۆ یەکشەممە 20.7.2025
کەش / ئاسمان  بە گشتى ساماڵ دەبێـت
خێراى با / لەسەر خۆ – مام ناوەند ( 10 – 20 )کم/ک دەبێت.
مەوداى بینین / (8 –  10) کم دەبێت.
ئاراستەی با /  باکووری رۆژهەڵات  دەبێت.
پلەکانی گەرما/ کەمێک نزم دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

بەرزترین پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە:
هەولێر :  43 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 41 پلەی سیلیزی
دهۆک :  42  پلەی سیلیزی
کەرکوک : 45 پلەی سیلیزی
زاخۆ  :  42 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 42 پلەی سیلیزی
سۆران :  42 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 31 پلەی سیلیزی
گەرمیان 45 پلەی سیلیزی