شوێنه‌كه مینڕێژه و مه‌ترسیه بۆ سه‌ر تیمه‌كان
ئاگرەکەی چیای حەساری سەکران سەری هەڵداوەتەوە
964+
ئاکام غەفور- سۆران
ئه‌و ئاگره‌ى له‌دوێنێ نیوه‌ڕۆوه له چیاى حه‌ساری سه‌كران كه‌وتبووه و سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ له لایه‌ن تیمه‌كانه‌وه كۆنتڕۆڵكرا، جارێكی دیكه سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه و تاوه‌كو ئێًستاش به‌رده‌وامه.
کوێستانی حەساری سەکران لە سنووری قەزای چۆمانە و هاوسنورە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران.
ئاگرەکە، لە ئەنجامی تەقینەوەی مین دروست بووبوو، شوێنەکەش مینڕێژکراوە تیمەکانی بەرگری شارستانی ناتوانن بە ئاسانی کۆنتڕۆڵی بکەن.
کاروان میراودەلی، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران، بە 964ـی وت، لە دوای نیوەڕۆوە زیاتر لە 20 کارمەندی بەرگری شارستانی لە شوێنی ئاگرەکەن بەڵام تاوه‌کو ئێستا کۆنتڕۆڵنەکراوەته‌وه و هەر تەشەنەش دەکات، خەریکە نزیک دەبێتەوە لە گوندی گۆرۆنیا.
وتیشی “شوێنەکە سەختە و دەبێت زیاتر لە دوو کاتژمێر بە شاخ سەرکەون بۆ گەیشتن بە شوێنی ئاگرەکە، مه‌ترسی له‌سه‌ر تیمه‌كانیشمان هه‌یه چونكه مینڕێژکراوە، ناتوانن نزیک ببنەوە”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن