بەرنامەی تۆپ 5

بەم هاوینە گەرمە پێنج فێنکترین شوێنی کوردستان بناسە

+964

گوندی سەکران
مانای سرووشتی جوان، چڕی دارستان.
ساردی ئاوی رووباری سه‌كران و نزمی پله‌ی گه‌رما
سه‌كران ده‌كه‌وێته‌ سنووری قه‌زای چۆمان، به‌ دووری 150 كیلۆمەتریش لە باشووری هه‌ولێر هەڵكەوتووە، بە یەكێك لە‌ ده‌وڵه‌مه‌نترین گوندەكانی سنووره‌كه‌ له‌ رووی هه‌مه‌جۆری رووه‌ك و بوونی ژماره‌یه‌كی زۆی ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ی كێوی و ناوچه‌ی گه‌شتیاری خۆرسك هه‌ژمارده‌كرێت.
به‌هۆی زۆری داری گوێز، له‌ دووره‌وه‌ گوندی سه‌كران نابینرێت.

گۆمی فێڵاو
گۆمێ‌ فێڵاو دەكەوێتە دامێنی بناری چیای سێكێڵ و چیای حەساری سەكران لە نزیك قەزای چۆمان ئەم گۆمە زیاتر لە سێ‌ هەزار مەتر لە ئاستی رووی دەریاوە بەرزە و بە یەك لە بەرزترین گۆمەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق دادەنرێت.

گۆمی بێکۆدیان
ئەو شوێنەی لە گەرمای هاوینیشدا بەفری لێنابڕێت
بەرزترین گۆمە لەسەر ئاستی هەموو کوردستان و دەکەوێتە زنجیرە چیای قەندیل و
سەر بە شارۆچکەی چۆمانە

بێرمەسارد
کوێستانە جوان و ساردەکەی باڵەکایەتی
دەکەوێکە بەشی باکوری ڕۆژئاوای چیای هەڵگورد بە ساردترین و سازگارترین ئاوی هەموو عێراق هەژمار دەکرێت ئەستەمە بتوانیت چەند دەقەیێک خۆت لە ناو ئاوەکە ڕابگریت وە کۆمەڵێک مێرگ و سەوزایی لە دەوروبەریدا هەیە, کە دیمەنەکەی دەیان جار جوانتر کردووە

هاوینەهەواری پرژێ
ئەم هاوینەهەوارە دەكەوێتە ناوچەیەكی كوێستانی لە دامێنی چیای سەكران لە نزیك قەزای چۆمان لە سنووری پارێزگای هەولێر، بە هۆی هەڵكەوتەی جوگرافی ناوچەكە و زۆریی بەفربارین تێیدا، بە درێژایی وەرزی هاوین دەمێنێتەوە، وای كردووە ببێتە هاوینەهەوارێكی دڵڕفێن.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا