بۆ ساڵی شەشەم لەسەریەك
زانكۆی كەركوك دەچێتە ریزبەندییەكی جیهانییەوە
964+
محەمەد فاتیح
بۆ شەشەم ساڵ لەسەریەک، زانکۆی کەرکوک لە نێو 128 زانکۆ و پەیمانگای عێراقی، چووەتە ریزبەندی زانکۆکانی جیهانەوە، بەپێی پۆلێن كردنی (webometrics) جیهانی بۆ ساڵی 2025.
ئەنجامی ریزبەندییەکە دەریخستووە، کە 32 هەزار زانکۆ لە سەرانسەری جیهان کێبڕکێیان کردووە، بۆ ئەوەی خرێنە نێو ریزبەندییەكەوە، كە پشتی بەچەند پێوەرێك بەستووە، دیارترینیان باشترین توێژینەوەكان.
دكتۆر عومران جەمال حەسەن، سەرۆكی زانكۆی كەركوك، ئاماژە بە بەردەوامیدان بە هەوڵە گشتییەكان دەدات، لەپێناو ئەوەی زانكۆكەیان بخرێتە نێو ریزبەندییە جیهانییەكانی دیكەوە، تاكو پێگەی خۆی لە گۆڕەپانی ئەکادیمی جیهانیدا بەهێزتر بکات و پێگەی زانستی و ئەکادیمی زانکۆکە لەسەر نەخشەی خوێندنی باڵای نێودەوڵەتی جێگیربێت.