كوردستان و عێراق و جیهان

دوێنێ شەو چی روویدا

964+

ژووری هەواڵ

– لە یاریی کۆتایی جامی عێراق یانەی دهۆک بە لێدانی یەکلاکەرەوەو بە ئەنجامی 5 بە 3 لە یانەی زاخۆی بردەوەو بووە پاڵەوانی ئەم وەرزەی جامەکە.

–  لە دهۆک هەتا بەرەبەیانی جەماوەی یانەی دهۆک ئاهەنگیان گێڕا، لە زاخۆش ئەو خەڵکە زۆرەی لە نزیک پردی دەلال کۆبووبوونەوە بە دڵشکاوی چوونەوە ماڵەوە.

–  سەرۆکی هەرێم بۆ هەردوو یانەکەی نووسیبوو “هەر بمێنن، هەر سەرکەوتوو بن”، سەرۆکی حکومەتیش نوسیبووی “گرنگ ئەوەیە کوردستان سەرکەوت”.

–  سەبارەت بە موچە تائێستا هیچ قسەیەکی یەکلاکەرەوە نییە، بەڵام هیوایەک هەیە لە یەک دوو رۆژی داهاتوو دەروویەکی خێر لە موچەخۆران بکرێتەوەو موچەی مانگی پێنج رەوانە بکرێت.

– لە عێراق باس و خواسی گەرم هەر ئاگرەکەی شاری (کوت)ە، لە دەورووبەری کاتژمێر یەکی شەو وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند لەسەر ئەو رووداوە سێ بەرپرسی فەرمانگەکان دەستگیرکراون و 17 فەرمانبەریش بە شێوەیەکی کاتی لە کار راگیراون.

– وەزارەتی تەندروستی سوریا رایگەیاند: بەهۆی رووداوەکانی پارێزگای سوەیدا، 260 کەس کوژراون و 1698 کەس برینداربوون.

–  دەزگای ئاسایشی ناوخۆی سوریا رایگەیاند: رێگە نادەن هیچ جۆرە کاروانێکی چەکداری لە رێگای دیمەشق و دەرعاوە بۆ سوەیدا بچێت، تا ئاڵۆزییەکان زیاتر تەشەنە نەکەن.

– نێردەی ئەمریکا بۆ سوریا دەڵێت: سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و سەرۆکی سوریا بە پاڵپشتی ئەمریکا رێککەوتوون شەڕ رابگرن.

–  سەرۆکایەتی سوریا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: سوریا هی هەموو پێکهاتەکانی سوریایە بە دروزو بەدووەکانیشەوە، رێگە نادرێت ئاژاوە بە ئاژاوە چارەسەر بکرێت.

– کەناڵی 12ی ئیسرائیل رایگەیاند: بە هۆی موشەکێکەوە کە لە یەمەنەوە هەڵدراوە، بۆ ماوەیەک گەشتەکانی فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن راوەستاوە.

– سایتی ئاکسیۆسی ئەمریکی نووسیویەتی: بەڕێوەبەری مۆسادی ئیسرائیلی لەگەڵ هەریەک لە وڵاتانی ئەسیوپیا و ئیندۆنیسیا و لیبیا قسەی کردووە و دانیشتوانی غـەززە لە خۆبگرن.

–  میدیاکانی روسیا دەڵێن: بەم دواییە هەندێ بەڵگەنامە لە ئەمریکا ئاشکرا کراوە، دەریخستووە ئیدارەی ئۆباما زانیاری ناڕاستی بڵاوکردووەتەوە لەسەر ئەوەی گوایە روسیا رۆڵی هەبوو لە ئەنجامی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی 2016ی ئەمریکا.

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە: دوای هەڵگرتنی سزاکانی سەر سوریا، کۆمپانیاکانی نەوت لە ئەمریکا پلانی ئەوەیان هەیە بچنە سوریا ولە کێڵگە نەوتییەکانی ئەوێ وەبەرهێنان بکەن.

دۆناڵد ترەمپ پرۆژە یاسایەکی واژۆ کرد بۆ رێکخستنی کاری دراوە ئەلکترۆنییەکان، بەهۆی ئەوەوە نرخی ئیسریۆم 19% بەرزبووەوە.

دۆناڵد ترەمپ دەڵێت: توانای ئەتۆمی ئێرانمان پەکخستووەو هیچ بوارێکمان نەهێشتووەتەوە ببێت بە خاوەنی چەکی ئەتۆم.

فەرماندەى هێزە چەکدارەکان: درۆنەکان لەناو خاکى عێراقە...

فەرماندەى هێزە چەکدارەکان: درۆنەکان لەناو خاکى عێراقەوە ئاراستەکراون

ئەمڕۆ بۆ یانەی دهۆک و هەموو كوردستان رۆژێكی مێژووییە

ئەمڕۆ بۆ یانەی دهۆک و هەموو كوردستان رۆژێكی مێژووییە