"دەیویست خۆی فێنک بکاتەوە"
کارمەندێکی هێزە ئەمنییەکان بەتەزوی کارەبا گیانی لەدەستدا
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
کەمێک پێش ئێستا لەسنوری ئامرلی کارمەندێکی ھێزە ئەمنییەکانی خورماتوو بەتەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا.
مەحەمەد عەبدوڵا، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی خورماتوو بە 964ـی وت،”دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ کارمەندێکی پۆلیس لەکاتی پشودا، سەردانی یەکێک لە هاوڕێیەکانی کردووە لەئامرلی، پاشان چونەتە باخی هاوڕێکەی و لەنێو باخەکەدا حەوزێکی مەلەکردنی تێدابووە، ویستویەتی بۆ خۆ فێنککردنەوە مەلەیەک بکات، پاش چەند خولەکێک لەئاوەکە دەرچوەو ویستویەتی ماتۆڕی ئاوی حەوزەکە ئیشپێبکات، بەڵام بەهۆی ئەوەی جەستەی تەڕ بووەو کە دەستی بەر سوچ پلاکی کارەباکە کەوتووەو دەستبەجێ کارەبا گرتویەتی”.
وەک باسى دەکات، بەهۆى کاریگەرى تەزووى کارەباکە، پێش گەیاندنى بە نەخۆشخانە گیانى لەدەستداوە.
وتیشی،” کارمەندەکە ناویئەحمەد تالیبـەو خێزاندارەو خاوەن سێ منداڵە، پیشەی کارمەندە لەبنکەی پۆلیسی خورماتوو.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح