كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن:

سیستمی دەنگدان و ژماردنی دەنگەكان بۆ هەڵبژاردنی ئەمساڵ پەسند كرا

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، پەسەندکردنی سیستمی دەنگدان و ژماردن و ریزبەندی بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی عێراق راگەیاند.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 17.7.2025 بە گوێرەی بەڵگەنامەیەك، کە لەلایەن کۆمیسیۆنەوە دەرچووە و كۆپییەكی دەست 964 كەوتووە، “دەستەی کۆمیسیاران بڕیاری دا بە پەسەندکردنی سیستمی دەنگدان و ژماردن و ریزبەندی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ژمارە 9ی ساڵی 2025، کە لەلایەن دیوانی سەرۆکی ئیدارەی هەڵبژاردنەکانەوە پێشکەش کراوە، بەپێی یاداشتی ژمارە (را/1156) لە 18.6.2025، دوای رەچاوکردنی هەموارکردنەوەی لیژنەی یاسایی دەستەی کۆمیسیاران، کە لە کۆنووسی ژمارە (89)ی رۆژی 16.7.2025دا هاتووە.

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق دەڵێت، “ئەم بڕیارە رۆژی چوارشەممە 16.7.2025 بە کۆی دەنگ دەرچووە و كارگێڕیی فەرمانگەی هەڵبژاردن راسپێردرا بۆ ئەنجامدانی كاری پێویست.

بڕیارە رۆژی 11.11.2025 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.

کۆمیسیۆن: وادەى خۆتۆمارکردنى کاندیدەکان درێژ ناکەینەو...

کۆمیسیۆن: وادەى خۆتۆمارکردنى کاندیدەکان درێژ ناکەینەوە