سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی شوێنی رووداوەكەی كرد
"رووداوەكەی كوت"
لە عێراق سێ رۆژ ماتەمینی راگەیاندرا
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
بەهۆی ئەو رووداوی ئاگركەوتنەوەی لە شاری كوت روویدا، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق سێ رۆژ ماتەمینی راگەیاند وەك هاوسۆزییەك لەگەڵ كەسوكاری ئەو كەسانەی گیانیان لە دەست دا.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە راگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوەدا، ئەنجومەنی وەزیران سێ رۆژ ماتەمی فەرمی راگەیاند، وەك هاوسۆزییەك بۆ كەسوكاری ئەو هاوڵاتییانەی لە رووداوی ئاگركەوتنەوەكەی شاری كوت گیانیان لەدەست دا.
شەوی رابردوو ئاگر لە باڵەخانەیەكی شاری كوت كەوتەوە، كە سوپەرماركێت و شوێنی نیشتەجێبوونە و لە ئەنجامدا 61 كەس گیانیان لەدەست دا.