ناوی سودمەندبووان رادەگەیەنن

ئاوەدانکردنەوە: پێنجشەممە یەکەکانی نیشتەجێبوون بەسەر کرێنشیناندا دابەشدەکرێ

964+

ئەحمەد مستەفا

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێ کردن، پلانی وایە پێنجشەممەی داهاتوو یەکەکانی نیشتەجێبوون بەسەر کرێنشین و کەمدەرامەتان دابەشبکات، لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، دوای تەواوکردنی سەرجەم رێکارەکان، وەزارەت بەشێوەکی فەرمی یەکەکانی نیشتەجێبون دابەش دەکات و ناوی سودمەندبووان رادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتەکە دەڵێت، لەوەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، ناوی سودمەندبووان رادەگەیەنرێت و بەفەرمی بانگهێشت دەکرێن بۆ ئەنجامدانی گرێبەستی وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبون، کە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە لەچوارچێوەی یاسای نیشتەجێبوندا بۆ کرێنشینان و کەمدەرامەتانی دروستکردووە.

ژمارەی یەکەکان زیاتر لە نۆ هەزار یەکەی نیشتەجێبوونە لەسەرجەم شارەکانی هەرێمی کوردستان، بەشێکیان لە قۆناغی کۆتاییدان و بەشێکیان کارکردن تیایاندا بەردەوامە.

بەبڕیاری دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن سەرجەمیان دابەش دەکرێن بەوانەی لەئێستاشدا تەواو نەکراون، وەزارەتەکە دەڵێت، بۆ ئەوەی خێزانی سودمەندبوو دڵنیا بێت لەوەی یەکەیەک کراوە بەناویەوە و هەرکات تەواوکرا تیایدا نیشتەجێ دەبێت.

لە رابردوودا زیاتر لە 25 هەزار خێزان فۆرمی یەکەی نیشتەجێبونیان بەشێوەی ئۆنلاین پڕکردبوەوە، دواتر پرۆسەی وردبینی و جیاکردنەوەی ناوەکان بەخاڵبەندی لەلایەن لیژنەی تایبەتمەندو بەئامادەبونی نوێنەری کرێنشینان ئەنجامدرا، یەکەکان بە قیستی درێژخایەن و بەبێ پێشەکی دەدرێت بە خێزانەکان و بەقیستی مانگانەو بە ماوەی 25 ساڵ پارەی یەکەکە دەداتەوە.

ده‌ست به‌ دابه‌شكردنى یەکەکانی نیشتەجێبوون بەسەر کر...

ده‌ست به‌ دابه‌شكردنى یەکەکانی نیشتەجێبوون بەسەر کرێنشینان و کەمدەرامەتان دا دەکرێت