دانیشتووانی گەڕەکی قولەڕەیسی سلێمانی
دژی داگیرکردنی زەویەکەیان نارەزایەتی دەردەبڕن
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
دانیشتووانی گەڕەکی قولەڕەیسی سلێمانی لە بەرامبەر داگیرکردنی زەوییەکی 20 دۆنمی لەلایەن کەسێکەوە ناڕەزایەتییان دەربڕی و دەڵێن، دەمانەوێت پڕۆژەکە بکرێت بە پڕۆژەیەک بۆ گەڕەکەکە.
یەکێک لە دانیشتووانی گوندەکە بە 964ـی وت، زەویەکە لەلایەن کەسێکەوە داگیرکراوە و دەیەوێت بیکات بە موڵکی خۆی.
وتیشی، لە سەردەمی پارێزگاری پێشووی سلێمانیدا ئەو زەوییە تەرخان کراوە بۆ پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ دانیشتووانی گەرەکەکە، بۆیە ئێمە رازی نین بکرێت بە پڕۆژەیەکی تایبەت بەڵکو دەمانەوێت بکرێت بە پڕۆژەیەک بۆ گەڕەکەکە و خەڵکەکە
پەیامنێری 964 پەیوەندی بە شارەوانی سلێمانییەوە کرد لەم بارەیەوە شارەوانییەکە ئامادە نەبوون هیچ لێدوانێک بدەن.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر