19 هاوڵاتی دەستگیركراون

داربڕینەوە و ئاگركردنەوە وائاسان نییە و دەبێت باجەكەی بدەیت

964+

محەمەد فاتیح

سەرەڕای دەستگیركردن و سزادان و غەرامەكردنیان، بەڵام تائێستا ئاگرتێبەردانی دارستانەكان و بڕینەوەی داری سروشتی لە هەرێمی كوردستان بەردەوامە.

بە بڕیاری دادوەر و بە تۆمەتی ئاگرتێبەردانی دارستانەكان و بڕینەوەی داری سروشتی چەندین كەس لە سنوری پارێزگای سلێمانی دەستگیركراون و سزادراون و غەرامەكراون.

هێمن کەمەرخان، وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بۆ 964ـی دەگێڕێتەوە، لەسەرتای ئەمساڵەوە تائێستا، 19 هاوڵاتی بە بڕیاری دادوەر و بە تۆمەتی داربڕینەوەی سروشتی و ئاگرتێبەردانی دارستانەكان دەستگیركراون و سزادراون و بەپێی تاوانەكانیان و بەپێی تەمەنی ئەو دارەی دەیبڕنەوە غەرامە دەكرێن و هەندێك جار لەهەمان كاتدا غەرامەش دەكرێن و زیندانیش دەكرێن.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی:

دوێنێ‌ حاڵەتێکی داربڕین لەسنوری گوندی (کانی سپان) روويدا و چەندین دار بڕدرانەوە لە جۆری بەڕوو کە تەمەنیان لەنێوان 15  بۆ 25 ساڵ دەبن، بەڵام هیچ کەسێك بە تۆمەتی بڕینی دارەکان دەستگیر نەکراوه و تۆمەتبار نادیارە  و لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەی کەسی تۆمەتبار بەردەوامە.

داربڕینەوە لە نێوان گەرما و گیرفاندا

داربڕینەوە لە نێوان گەرما و گیرفاندا