دژە تیرۆر دەڵێت زیانی مادی و گیانی نەبووە
درۆن لە شامامک و کێڵگەی نەوتی DNO لە تاوکێ کەوتنە خوارەوە دوو
964+
ژێوار خدر
کەمێک پێش ئێستا لە نزیک گوندی سورێژەی سەر بە ناحیەی شەمامک درۆنێک کەوتە خوارەوە
دژە تیرۆری کوردستان رایگەیاند، کاتژمیر 10:50 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 17.7.2025، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک گوندی سوورێژەی سەر بە ناحیەی شەمامکی پارێزگای هەولێر کەوتە خوارەوە.
دەشڵێت، ” خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی و ماددیی لێ نەکەوتەوە”.
بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، تەنیا پێنج خولەک دوای کەوتنە خوارەوەی درۆنی یەکەم و لە کاتژمێر 10:55 خولەک، لە رێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوی دیکەوە بۆ جاری دووەم، هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتی DNO لە تاوکێی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، هیچ زیانێکی گیانی و مادیی لێ نەکەوتەوە.
گوندی سورێژە یەكێكە لە گوندەكانی ناحیەی شەمامك و 20 كیلۆمەتر لەسەنتەری شاری هەولێرەوە دوورە و راستەوخۆ دەكەوێتە بەرامبەر پاڵاوگەی بەرهەمهێنانی كارەبای ماس
لەماوەی 17 رۆژی رابردوودا ئەوە 18 یەمین هێرشی درۆنییە کراوەتە سەر ناوچە جیاوازەکانی کوردستان