لە سنووری هەولێر
ئەمڕۆ 14 هەزار پارچە زەوی دیکە دابەشدەکرێت
964+
توانا نەقی
دابەشکردنی پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەراندا بەردەوامی هەیە و ئەمڕۆش لە قۆناغی دوومەی ئەو پرۆسیە لە سنووری شاروانی هەولێر 14 هەزار پارچە زەوی دابەش دەکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران لە قۆناغی دووەمی دابەشکردنی زەوی لە سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بەردەوامی هەیە.
هەر ئەمڕۆ تیروپشک بۆ ناوی نزیکەى 14 هەزار فەرمانبەر دەکرێت و سوومەند دەبن لە وەرگرتنی زەوی.