ئاگای لە مەحموی بێ زەواڵ نەبووە
بەڕێوەبەری ناحیەی دارەتوو لەسەرەی ناندا تەقەی لێ كرا و بریندارە
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
بەڕێوەبەری ناحیەی دارەتوو لە كاتێكدا سەرەی گرتبوو بۆ نان وەرگرتن، تەقەیان لێكرد و لەگەڵ هاوڵاتییەك برینداركران، بەڵام باری تەندروستیان جێگیرە.
بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە2025.7.17، لە سەنتەری قەزای بەردەڕەش لەبەردەم نانەواخانەیەكدا، كاتێك لەسەرەی ناندا وەستاوە، تەقە لە تەحسین عسمەت، تەمەن 52 ساڵ، بەڕێوەبەری ناحیەی دارەتوو و هاوڵاتیيەک بەناوی هارون محەمەد، تەمەن 22 ساڵ كرا و برينداربوون و تومەتبارەکەش هەڵهات.
نێچیرڤان فەخرەدین، وتەبێژی تەندروستی قەزای ئاکرێ بە964ـی وت، “بەڕێوەبەری ناحیەی دارەتوو سێ گولـلەی بەرکەوتووە، دووان بەر قاچی و یەكێكیش بەر دەستی، هاوڵاتیيەكەش گولە بەر قاچى کەوتووە و لەئێستادا لە فریاکەوتنی ئاکرێ چارەسەر وەردەگرن و باری تەندروستیی هەردووکیان جێگیرە”.
سەرچاوەیەکی فەرمی لەسنوری قەزای بەردەڕەش بۆ 964:
“بەیانی ئەمڕۆ بەڕێوەبەری ناحیەی دارەتوو لەسەرەی نان لە سەنتەری قەزاکە لەلایەن کەسێکەوە تەقەى لێکرا و بریندار بوو و هاوڵاتیيەکيش گولـلەیەکى بەرکەوتووە و هوکارەکە نەزانراوە و تومەتبارەکەش هەڵهاتووە و تائێستاش دەستگیرنەکراوە”.
پێداچوونەوە: محەمەد فاتیح