کەشوهەوا

لە سبەینێوە پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە

964+

توانا نەقی

کەشناسی پێشبینی خۆی بۆ کەشی ئەمڕۆ کردووە و ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەڵام ئەگەری دروستبوونی هەور هەیە لە ئاسمانی بەشێک لە ناوچەکان هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە،  ئەمڕۆ پلەکانی گەرما هەر وەک دوێنێ دەبن بەڵام بۆ سبەی هەینی جارێکی دیکە روو لە بەرزبوونەوە دەکات و دوو پلەیەکی دەچێتەسەر.

ئەمڕۆ   پێنجشەممە 17.7.2025
کەش / ئاسمان ساماڵ دەبێـت لەگەڵ دروستبوونی هەندێک پەڵە هەور لە سەر هەندێک ناوچە.
خێراى با / لەسەرخۆ  – مامناوەند  ( 10 – 20 )کم/ک دەبێت .
مەوداى بینین / (8 –  10) کم دەبێت.
ئاراستەی با /  باکووری رۆژئاوا دەبێت.
پلەکانی گەرما/  نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک.

بەرزترین پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە:
هەولێر :  43 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 42 پلەی سیلیزی
دهۆک :  41  پلەی سیلیزی
کەرکوک : 45 پلەی سیلیزی
زاخۆ  :  41 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 43 پلەی سیلیزی
سۆران :  39 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 32 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 46  پلەی سیلیزی