لە ماوەی 16 رۆژ 15 درۆن

درۆن چی لە کوردستان دەوێت؟

964+

ژووری هەواڵ

تەنیا لە ماوەی 16 رۆژی ئەم مانگەدا بە 15 درۆنی بۆمبڕێژکراو رەوانەی کوردستان کراون، زۆربەی ئامانجی درۆنەکان فڕۆکەخانەو هێزەکانی پێشمەرگەو کێڵگەکانی نەوت و پاڵاوگەکان بوون.
هەرچەندە دژە تیرۆری کوردستان سەرچاوەی هێرشەکانی دیاری ناکات، بەڵام شەوی 4ی ئەم مانگە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی خۆمان رایگەیاند ” ئەم هێرشانە لەلایەن هەندێ گروپی سەر بە حەشدی شەعبی بە مەبەستی ئاژاوە نانەوە ئەنجام دەدرێن”.

بە کورتی نەخشەو کاتی دابەشبوونی هێرشەکان بەم شێوەیە بوون:
– دەوروبەری کاتژمێر 12:20 خولەکی بەرەبەیانی 01.07.2025 درۆنێک لەناو بینای قوتابخانەی کامپی سنوری ناحیەی دەرکار لە زاخۆ کەوتە خوارەوە.
– شەوی 01.07.2025 دوو درۆن لەسەر ئاسمانی تاسڵوجە لە سلێمانی خرانە خوارەوە، یەکێکیان لە نزیک قوتابخانەی زەڵێ و ئەوەی تریان لە نزیک بارەگای هێزەکانی 70ی پێشمەرگە.
– کاتژمێر 01:30 خولەکی نیوەڕۆی 03.07.2025 درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک ناحیەی کۆکسی سنووری گەرمیان کەوتە خوارەوە، درۆنەکە دوو موشەکی پێوە بوو کە نە تەقیبوونەوە.
– کاتژمێر 09:58 خولەکی شەوی 03.07.2025 درۆنێکى بۆمبڕێژکراو لە نزیک فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر خرایەخوارەوە.
– شەوی 10.07.2025 درۆنێک لەناو فەرماندەیى هێزەکانى 70 لە سلێمانى، خرایە خوارەوە.
– رۆژی 11.07.2025 لە نزیک سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری پردێی کەرکوک تێکشکێندراو خرایە خوارەوە.
– کاتژمێر 02:20 خولەکی بەرەبەیانی 14.07.2025 درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر تێکشکێندراو خرایە خوارەوە.
– لە کاتژمێرەکانی 20:20 و 20:25 شەوی 14.07.2025 بە دوو درۆن هێرش کرایە سەر کێڵگەی خوڕمەڵەی نزیک هەولێر.
– سەر لەبەیانی رۆژی 15.07.2025 لە رێگەی درۆنی بۆمبڕێژكراو هێرش كرایە سەر كێڵگەی نەوتی سەرسەنگ لە ناحیەی چەمانکێ لە پارێزگای دهۆک.
– لە کاتژمێر 6:00 هەتا 7:00ی رۆژی 16.07.2025 لە رێگەی سێ درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتی DNO لە پێشخابوورو کێڵگەی نەوتی DNO لە تاوکێ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ.

بەهۆی درۆنەوە ئاگرێکی گەورە لە کێڵگەی نەوتی باعەدرێ کە...

بەهۆی درۆنەوە ئاگرێکی گەورە لە کێڵگەی نەوتی باعەدرێ کەوتووەتەوە